دی رۆسی بۆ تا هەتایە لە رۆما دەمێنێتەوە

دی رۆسی بۆ تا هەتایە لە رۆما دەمێنێتەوە
دانێلی دی رۆسی ئەستێرەی یانەی رۆمای ئیتاڵی رازی بووە لەسەر مانەوە لە یانەكەی ئێستا بەرامبەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ چەند ساڵێكی زۆر و زیادكردنی مووچەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو.
هاوینی ئەمساڵ زۆر یانە لە سەرووی هەموویانەوە ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵی كڕینی دی رۆسییان دا، بەڵام یانەی رۆما ئامادەنەبوو دەستبەردار ئەو یاریزانە بێت و ئەو دەستەوارە زۆرانە یانەی رۆمای ناچار كرد بیر لە نوێكردنەوەی گرێبەستی دی رۆسی بكاتەوە بە شێوەیەكی بەرچاو.
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دی رۆسی دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ساڵانە كۆی 6.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و گرێبەستەكە تا ئەو كاتەیە كە رۆسی بڕیاری وازهێنان لە یاری دەدات.
Top