سەرژمێرییەكی زانستی پێشبینی دەكات ئەمساڵ چێڵسی و بەرشەلۆنە و بایرن نازناوی خولی وڵاتەكانیان ببەنەوە
ئەو نموونە سەرژمێرییە كە كۆمپانیای سی پی ئای ئەی ئیسپن بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكانی تۆپی پێ گەشەی پێداوە، لێكۆڵینەوە ئەكادیمییەكان و زانیارییەكان پێكەوە دەبەستێتەوە و دەگاتە ئەنجامی كۆتایی.
سەرژمێرییەكە ئەو پێشبینییانە دەكاتە زانیاری تەواو و ورد لەسەر یانەكان و پشت بە ئەنجامی پێشووی یانەكان نابەستێت.
بۆ وەرزی رابردوو ئەو سەرژمێرییە پێشبینی كردبوو یانەكانی مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنە و لیلی فەرەنسی نازناوی خولی وڵاتەكانیان ببەنەوە.
بۆ ئەمساڵیش ئەو سەرژمێرییە پێشبینی بردنەوەی نازناوی خولەكانی بە چێڵسی و بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و ئینتەر میلان داوە.