راهێنەری ئیتاڵیا ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمار كرد

راهێنەری ئیتاڵیا ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمار كرد
چیزاری براندیلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە یەكەم راهێنەر بتوانێ بەر لە دوو گەڕ لە كۆتایی هاتنی پاڵاوتنەكان، بۆ كۆتاییەكانی یۆرۆ سەر بكەوێت.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوێنێ سەركەوتنێكی قورسی بەسەر هەڵبژاردەی سلۆڤینیادا 1-0 تۆمار كرد و بەوەش بلیتی پەڕینەوەی بەرەو یۆرۆی 2012 كە بڕیارە لە پۆڵەندا و ئۆكراینا ئەنجام بدرێت، بڕی.
براندیلی خۆشحاڵیی گەورەی خۆی بەو سەركەوتنە دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە تیپەكەی ئازایەتییەكی گەورەی پێشاندا و توانی ئامانجی خۆی بەدەست بێنێت.
راهێنەری ئیتاڵیا زیاتر گوتی ییارییەكەی سلۆڤینیا یارییەكی قورس بوو، ئێمە پێویستی زۆرمان بەوە بوو درز بخەینە ناو بەرگری سلۆڤینیاوە، تا ئەوەمان كرد و گۆڵی بردنەوەمان تۆمار كرد، ماوەیەكی زۆری ویست.
Top