فێرگسۆن: مۆرینۆ سەر مەبڕن
یاری جامی سوپەری نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید كێشەی زۆر و پێكدادانی یاریزانانی هەردوو تیپی تێكەوت و لەو كێشانەدا مۆرینۆ هێرشی كردە سەر یاریدەدەرێكی پیپ گواردیۆلای راهێنەری بەرشەلۆنە.
فێرگسۆن گوتی ئەوەی مۆرینۆ دەیكات كارێكی ئاساییە و زۆر راهێنەر كاری لەو شێوەیە دەكەن.
سێر زیاتر گوتی كاتی خۆی كە منیش گەنج بووم هەمان جۆش و خرۆشم هەبوو و زۆرجاریش دووچاری كێشە دەبووم.
راهێنەرە قاڵەكە زیاتر گوتی ئەوەی مۆرینۆ دەیكات تەنیا رەنگدانەوەی خۆشەویستی ئەوە بۆ كارەكەی و سووربوونیەتی لەسەر بەرژەوەندی تیپەكەی و یانەكەی، لەبەرئەوە پێویست بەوە ناكات ئەو راهێنەرە هیچ سزایەكی بەسەردا بسەپێنرێت.