فێرگسۆن: مۆرینۆ سەر مەبڕن

فێرگسۆن: مۆرینۆ سەر مەبڕن
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گوتی مۆرینۆ هەڵە نییە كاتێك حەماسەتێكی زیاد لە پێویست لە یارییەكانی تیپەكەیدا پێشان دەدات، وەك ئەوەی لە یاری كلاسیكۆی جامی سوپەری ئیسپانیادا رووی دا.
یاری جامی سوپەری نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید كێشەی زۆر و پێكدادانی یاریزانانی هەردوو تیپی تێكەوت و لەو كێشانەدا مۆرینۆ هێرشی كردە سەر یاریدەدەرێكی پیپ گواردیۆلای راهێنەری بەرشەلۆنە.
فێرگسۆن گوتی ئەوەی مۆرینۆ دەیكات كارێكی ئاساییە و زۆر راهێنەر كاری لەو شێوەیە دەكەن.
سێر زیاتر گوتی كاتی خۆی كە منیش گەنج بووم هەمان جۆش و خرۆشم هەبوو و زۆرجاریش دووچاری كێشە دەبووم.
راهێنەرە قاڵەكە زیاتر گوتی ئەوەی مۆرینۆ دەیكات تەنیا رەنگدانەوەی خۆشەویستی ئەوە بۆ كارەكەی و سووربوونیەتی لەسەر بەرژەوەندی تیپەكەی و یانەكەی، لەبەرئەوە پێویست بەوە ناكات ئەو راهێنەرە هیچ سزایەكی بەسەردا بسەپێنرێت.
Top