ڤینگەر: ئەوەی لەگەڵ نەسری و فابریگاس رووی دا، دووبارە نابێتەوە
ڤینگەر لە لێدوانی بۆ سكای سپۆرت گوتی بە رۆیشتنی نەسری و فابریگاس رازی بووین چونكە كەوتبووینە كێشەوە لەگەڵیان، بە تایبەت سیسك كە سوور بوو لەسەر رۆیشتن، بەڵام لە داهاتوودا ئەم جۆرە مامەڵەیە دووبارە ناكەینەوە، تەماشای رووداوەكان دەكەین لە گۆشەنیگای جیاوازەوە، بۆیە ناهێڵین هەمان سیناریۆ دووبارە ببێتەوە.
رۆیشتنی ئەستێرە گەورەكان یانەی ئەرسناڵی دووچاری كێشەی زۆر كردووە و پێناچێ لە وەرزی ئەمساڵدا ئەو یانەیە بتوانێ ركابەری لەسەر هیچ نازناوێك بكات.