ڤینگەر: ئەوەی لەگەڵ نەسری و فابریگاس رووی دا، دووبارە نابێتەوە

ڤینگەر: ئەوەی لەگەڵ نەسری و فابریگاس رووی دا، دووبارە نابێتەوە
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی گوتی ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا لە یانەی ئەرسناڵ رووی دا، جارێكی تر دووبارە نابێتەوە و یانەكە دەستبەرداریە ئەستێرەكانی نابێت.
ڤینگەر لە لێدوانی بۆ سكای سپۆرت گوتی بە رۆیشتنی نەسری و فابریگاس رازی بووین چونكە كەوتبووینە كێشەوە لەگەڵیان، بە تایبەت سیسك كە سوور بوو لەسەر رۆیشتن، بەڵام لە داهاتوودا ئەم جۆرە مامەڵەیە دووبارە ناكەینەوە، تەماشای رووداوەكان دەكەین لە گۆشەنیگای جیاوازەوە، بۆیە ناهێڵین هەمان سیناریۆ دووبارە ببێتەوە.
رۆیشتنی ئەستێرە گەورەكان یانەی ئەرسناڵی دووچاری كێشەی زۆر كردووە و پێناچێ لە وەرزی ئەمساڵدا ئەو یانەیە بتوانێ ركابەری لەسەر هیچ نازناوێك بكات.
Top