رۆبینیۆ: دەتوانین لە میلان ببەینەوە
رۆبینیۆ گوتی دەمانەوێ بچینە كامپ نو بۆ ئەوەی یاری تۆپی پێ بكەین، هەموومان متمانەی ئەوەمان بەخۆمان هەیە كە توانای بردنەوە لە بەرشەلۆنەمان هەیە.
هێرشبەرە بەرازیلییەكە زیاتر گوتی باشتر وایە سەرەتای كاروانەكەمان یارییەكی قورس بێت و بەرامبەر بەرشەلۆنە بێت، بۆئەوەی زیاتر توانای خۆمان بزانین.
هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و میلان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی ئەمساڵدا لە یەك كۆمەڵەدان و بەوەش ئەو دوو یانەیە دووجار بەر یەك دەكەون.