هیچ یارییه‌كی خولی كوردستان به‌ بێ ئالاَ به‌رێوه‌ ناچێت

هیچ یارییه‌كی خولی كوردستان به‌ بێ ئالاَ به‌رێوه‌ ناچێت
رێبین ره‌مزی
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان برِیاری هه‌ر یانه‌یه‌ك یاخود یاریزانێك ئالاَی كوردستان له‌ سینگی نه‌بێت مافی یاریكردن یاخود به‌شداریكردن له‌ یارییه‌كان نابێت، له‌ لێدوانێكیدا سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان گوتی: له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی كوردستاندا رێگه‌ ناده‌ین چ یاریزان یاخود یانه‌ به‌ بێ ئالاَی كوردستان به‌شداری له‌ یارییه‌كان بكه‌ن و رووبه‌رووی سزای توند ده‌بنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان.
له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌فین گوتی: هه‌ر ناوبژیوانێك یاخود سه‌رپه‌رشتیاری یاری سه‌رپێچی ئه‌م برِیاره‌ بكات ئه‌وه‌ تووشی گه‌وره‌ترین سزا ده‌بێته‌ه‌ و ده‌بێت گشت یانه‌كان و ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان پابه‌ندی ئه‌م برِیاره‌ بن.
Top