ناوبژیوانه‌كانی كوردستان خهلاَت كران
یه‌كێتی تۆڵی ڵێی كوردستان له دهستڵێشخهرێكی تردا رۆژی دووشه‌ممه له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاَكی وه‌رزشی و دێده‌وانی شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له سه‌فینم كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆڵی ڵێی كوردستان و سه‌ركار عه‌لی خان جێگری سه‌رۆك و سهلاَم حوسێن سكرتێر و دكتۆر ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لێژنه‌ی ئۆڵۆمڵی كوردستان مه‌راسیمی خهلاَتكردنی گشت ناوبژیوانانی كوردستان، كه رۆڵیان هه‌بوو له به‌رێوه‌به‌ردنی یارییه‌كانی خولی كوردستان له وه‌رزی رابردوو كران.
له‌م مه‌راسیمدا سه‌فین كانه‌بی باسی له گرنگی رۆڵی ناوبژیوانان له ڵێشكهوتنی خوله‌كانی كوردستان كرد و گوتی: ئێمه ده‌ستخۆشی له گشت ناوبژیوانانی كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه رۆڵێكی بالاَیان هه‌بوو له ته‌واوبوونی یارییه‌كان به بێ كێشه و گرفت و هه‌روه‌ها گشت ناوبژیوانه‌كان ده‌ست ڵاكی خۆیان له به‌رێوه‌به‌ردنی یارییه‌كان نواند.
هه‌ر له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا دكتۆر ئالان قادر باسی له كێشه و گرفته‌كانی نێوان لێژنه‌ی ئۆڵۆمڵی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌روه‌ها سه‌ركار عه‌لی خان چه‌ند رێنماییه‌كی به ناوبژیوانه‌كان دا، دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بووان گشت ناوبژیوانه‌كان خهلاَت كران.