تاقیكردنه‌وه‌ی كوپر بۆ ناوبژیوانانى شاره‌كان به‌رێوه‌ چوو

تاقیكردنه‌وه‌ی كوپر بۆ ناوبژیوانانى شاره‌كان به‌رێوه‌ چوو
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری له‌ شاری هه‌ولێر تاقیكردنه‌وه‌ی كوپر بۆ ناوبژیوانانی كوردستان ئه‌نجامدرا، له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ 96 ناوبژیوان به‌شداری تیاییدا كردبوو و به‌سه‌رپه‌رشتی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و نوێترین ئامێری سه‌رده‌م ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامدرا، له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ 15 ناوبژیوان ده‌رنه‌چوون و 81 ناوبژیوان توانیان به‌ سه‌ركه‌وتوو بن.
له‌ لێدوانێكی دا سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان گوتی: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌دین له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا دووباره‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كوپر بۆ ئه‌و ناوبژیوانانه‌ ئه‌نجام بده‌ین، كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفتێكی تریان بۆ به‌رخسێنین تاكو بتوانن به‌شدار بن له‌ به‌رێوه‌به‌ردنی یارییه‌كانی خوله‌كانی كوردستانه‌ بۆ تۆپی پێی، به‌لاَم هه‌ر ناوبژیوانێك له‌م ده‌رفه‌ته‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وه‌ تاكۆتایی هاتنی خولی نایابی كوردستان مافی به‌شداریكردنی له‌ به‌رێوه‌به‌ردنی یارییه‌كانی خوله‌كانی كوردستان نابێت.
Top