شێره‌كانى رافیده‌ین هانده‌رانیان ئاشت كرده‌وه
هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى یه‌كه‌م سىَ خاڵى له پالاَوتنى یارییه‌كانى جامى جیهانى به‌ده‌ست هێنا.
له‌میانى یارییه‌كانى دووه‌مى پالاوتنى یارییه‌كانى جامى جیهانى به‌رازیلى 2014هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له سه‌نگافورا له كاتژمێر 30-2پاش نیوه‌رۆ به‌كاتى هه‌ولێر رِوبهروى هه‌ڵبژارده‌ى سه‌نگافورا بووه ،له‌گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه له‌گه‌ڵ فیكه‌ى ناوبژیوانى یارییه‌كه یاریزانانى عێراقى چه‌ندین هێرشى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان كرده سه‌ر گۆڵى تیپى هه‌ڵبژارده‌ى سه‌نگافورا بهلاَم گشت هه‌وڵه‌كانیان بىَ سوود بوو ،ئه‌م گێمه بهبىَ گۆڵ كۆتایى هات.له‌گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى عێراق به رێنماییه‌كانى زیكۆى به‌رازیلى توانیان ئاستێكى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و لهخولهكهى 50یارییه‌كه عه‌لا عه‌بدول زه‌هرا عێراقى كرده خاوه‌نى گۆڵى یه‌كه‌م ،دواى ئه‌و گۆله‌ش یاریزانانى عێراق به‌رده‌وام بوون له هێرش بردن وتالهخولهكى 86ى یارییه‌كه یونس مه‌حمود گۆڵكارى عێراقى توانىگۆڵى دووه‌م وسه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى تۆماركرد‌و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه بۆبه‌رژه‌وه‌ندى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به كۆتایى هات وهه‌ڵبژارده‌ى عێراق یه‌كه‌م سى خالى له پالاَوتنهكانى به‌ده‌ست هێنا.