یانەی دهۆك لە توركیا خۆی ئامادە دەكات

یانەی دهۆك لە توركیا خۆی ئامادە دەكات
بە مەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی قۆناغی هەشتی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ، كە یانەی دهۆك رووبەڕووی یانەی وەحداتی ئوردنی دەبێتەوە، دەستەی كارگێری یانەی دهۆك بڕیاری داوە ئۆردوگایەكی مەشقی لە وڵاتی توركیا ئەنجام بدات ئەم ئۆردوگایە ماوەی دە رۆژ دەخایەنێت و چەند یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەكانی توركیا ئەنجام دەدەن، دوای تەواو بوونی ئۆردوگا مەشقییەكە شاندی یانەی دهۆك راستەوخۆ بەرەو وڵاتی ئوردەن بەرێدەكەون بۆ ئەنجامدانی یارییەكەیان بەرانبەر یانەی وەحداتی ئوردنی.
جێگەی باسە بۆ وەرزی ئەمساڵ دەستەی كارگێڕی یانەی دهۆك چەند گرێبەستێكی لەگەڵ یاریزانان مۆركردووە و هەروەها گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر مۆركردووە.
Top