هەولێر بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی باسكەی یاریزانانە دێرینەكان

هەولێر بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی باسكەی یاریزانانە دێرینەكان
لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی سلێمانی خولی رەمەزانی پیرۆز بۆ یاری باسكەی یاریزانە دێرینەكان بەڕێوە چوو، لەم پاڵەوانێتییە هەریەكە لە هەڵبژاردەی پارێزگاكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، كەركوك) بەشدارییان كرد، لەم پاڵەوانێتییە هەڵبژاردەی هەولێر توانی نازناوی خولەكە بە دەستبهێنێت دوای بە دەستهێنانی سێ سەركەوتن لە هەرسێ هەڵبژاردەی بەشداربوو بباتەوە، ریزبەندی كۆتایی ئەم پاڵەوانیێتیە بەمشێوەیە بوو.
1- هەڵبژاردەی هەولێر، 2- هەڵبژاردەی سلێمانی، 3- هەڵبژاردەی كەركووك، 4- هەڵبژاردەی دهۆك.
جێگەی باسە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە لە لایەن ناوبژیوانان (زمكان عوسمان، تەلار بیلال، ئارام سەمیر، رێبین تۆفیق، بۆكان حەسەن، كارزان عومەر، ئاسۆ عوسمان) بەڕێوەچوو..
Top