گۆڵكەرە مێژووییەكانی یانە گەورەكانی ئەوروپا
* یانەی ریال مەدرید: گۆڵكەرەكەی یاریزانی ئەفسانە رائول گۆنزالیسە كە 323 گۆڵی لە 741 یاری تۆماركردووە لە ماوەی 1994 تا 2010.
* یانەی بەرشلۆنە: گۆڵكەرەكەی یاریزان سیزار رۆدریگزە كە 235 گۆڵی تۆماركردووە لە ماوەی 1939 تا 1955.
*مانچستەر یونایتد: گۆڵكەرەكەی یاریزانی بەناوبانگ بۆبی چارلتۆنە كە 249 گۆڵی تۆماركردووە لە ماوەی 1956 تا 1973.
* ئەرسنال: یاریزانی فەرەنسی تێری هینری گۆڵكەری مێژووییە لەم یانەیە بە تۆماركردنی 226 گۆڵ لەو ماوەیەی كە لە ئەرسنال یاری كردووە.
*لیڤەرپول: یاریزانی ویڵزی ئەیان راش گۆڵكەری مێژووییە بە تۆماركردنی 346 گۆڵ لە 660 یاریدا.
*چێلسی: گۆڵكەرەكەی یاریزانێكی ئینگلیزییە كەناوی بۆبی تاملینگە كە 202 گۆڵی تۆماركردووە بۆ یانەی بلوز لە ماوەی 1959 تا 1970.
*ئەی سی میلان: گۆڵكەرە مێژووییەكەی یاریزانێكی سویدییە بە ناوی گنەر نۆردال بوو بە تۆماركردنی 221 گۆڵ لە ماوەی 1949 تا 1956.
* ئینتەر میلان: یاریزانی ئیتالی بەناوبانگ جۆسیپی میانزا گۆڵكەری مێژووییە بە تۆماركردنی 284 گۆڵ.
*یۆڤانتس: گۆڵكەرەكە تا ئێستا یاری دەكات ئەویش یاریزان ئەلیساندرۆ دیل پییرۆیە كە تا ئێستا 284 گۆڵی تۆمار كردووە.
*رۆما: گۆڵكەری ئەم یانەیەش تا ئێستا یاری دەكات ئەویش یاریزان فرانچیسكۆ تۆتییە كە 262 گۆڵی تۆمار كردووە.
*بایرەن میونیخ: بێگومان ناوی گۆڵكەرە مێژووییەكەی ناسراوە كە یاریزانی بە ناوبانگ گێرد مۆلەرە بە تۆماركردنی 486 گۆڵ.