لە یادی 65ی ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شاری هەولێری پایتەختدا، یەكێتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان و پەیمانگای شەترەنجی كاباپلانكا، پاڵەوانێتی شەترەنجی 16ی ئاب، بۆ یاریزانانی هەریەك لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و كەركوك لە هۆڵی هوتێلی چوارچرا ئەنجامدا، لە كردنەوەی پاڵەوانێتییەكەدا هەریەكە لە پشتیوان سادق ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەفین دزەیی وەزیری پەروەردە و ئازاد سابیر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی كوردستان ئامادەبوون، لەم پاڵەوانێتییە 42 یاریزانی كوڕ و كچ بەشداریان تیاییدا كردبوو، ئەم پاڵەوانێتییە لە ئاستی كوڕان بە سیستەمی سویسری بە بەرێوەچوونی نۆ جەولە ئەنجامدراو لە ئاستی كچان بە سیستەمی سویسری بە بەرێوەچوونی پێنج جەولە ئەنجامدرا.
ئەنجامی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە بوو.
ئاستی كچان
1- جوان جەمال 4خاڵ، 2- كارین كەمال 4خاڵ، 3- سۆنیا تەها 5-3خاڵ، 4- بژار وریا 3خاڵ.
ئاستی كوڕان
1- حوسێن عەلی 8خاڵ، 2- نوح عەلی 7.5 خاڵ، 3- نەمیر نورەدین 6 خاڵ، 4- چیا مودیر 5 خاڵ.
هەروەها پاڵەوانێتییەكی خێرا بۆ 24 یاریزان بەڕێوەچوو ئەنجامی یارییەكەش بەمشێوەیە بوو.
1-ئەحمەد جومعە، 2- هیوا كەریم، 3- هۆشمەندحەیدەر، 4- دیاكۆ ئاكۆ