خــەڵاتەكــانی خــولی یــانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا 2011

خــەڵاتەكــانی خــولی یــانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا 2011
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتەكانی دارایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2010 – 2011 ئاشكرا كرد و تیایدا یانەی مانچستەر یونایتد بە پلەی یەكەم هات، سەڕەرای ئەوەی نەیتوانی نازناوەكە بەدەست بهێنێت ونازناوەكە بۆ یانەی بەرشلۆنە بوو، بە پێی رێنماییەكانی یویفا هەر یانەیەك بەشداری لە قۆناغی گرووپەكان كردووە بڕی 3 ملیۆن و900 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت و بڕی 3 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆ بەرامبەر 6 یارییەكەی قۆناغی گروپەكان وەردەگرێت و 800 هەزار یۆرۆ بەرامبەر هەر سەركەوتنێك وەردەگرێت و 400 هەزار یۆرۆ بەرامبەر هەر یەكسانبوونێك وەردەگرێت، دواتر هەر یانەیەك دەگاتە قۆناغی 16 بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، هەر یانەیەكی قۆناغی 8 بڕی 3 ملیۆن و 300 هەزار وەردەگرێت، یانەكانی قۆناغی پێش كۆتاییش بڕی 4 ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، پاڵەوانیش بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و دووەمیش بڕی 5 ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.
دوای ئەم خەڵاتانەش یویفا بەشی هەر یانەیەك لە مافی گواستنەوەی تەلەفزیۆنی بەسەر یانەكان دابەش دەكات، لە دوای هەموو ژمێریارییەكان یانەی مانچستەر یونایتد بە پلەی یەكەم هات بە كۆی 53 ملیۆن یۆرۆ و بەرشلۆنەش بە پلەی دووەم هات بە كۆی 51 ملیۆن یۆرۆ.
ئەمەش ریزبەندی خەڵاتەكانی یانەكانە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2010 – 2011:
1 – مانچستەر یونایتد – ئینگلتەرا – 53 ملیۆن یۆرۆ
2 – بەرشلۆنە – ئیسپانیا – 51 ملیۆن یۆرۆ
3 – چێلسی – ئینگلتەرا – 44 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ
4 – شالكە – ئەڵمانیا – 39 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ
5 – ریال مەدرید – ئیسپانیا – 39 ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ
6 – ئینتەر میلان – ئیتالیا – 38 ملیۆن یۆرۆ
7 – بایرەن میونیخ – ئەڵمانیا – 32 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ
8 – تۆتنهام - ئینگلتەرا – 31 ملیۆن یۆرۆ
9 – رۆما – ئیتالیا – 30 ملیۆن یۆرۆ
10 – ئەرسنال – ئینگلتەرا – 29 ملیۆن و 900 هەزار یۆرۆ
11 – ئەی سی میلان – ئیتالیا – 25 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ
12 – مارسیلیا – فەرنسا – 25 ملیۆن یۆرۆ
13 – ڤالانسیا – ئیسپانیا – 24 ملیۆن یۆرۆ
14 - لیۆن – فەرنسا – 22 ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ
Top