250ملیۆن سەرجەم گرێبەستە وەرزشییەكانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیە

250ملیۆن سەرجەم گرێبەستە وەرزشییەكانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیە
دوای ئەوەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە وەرزی رابردوو لە خولی بژاردەی عێراق بۆ خولی پلە نایابەكان دابەزی لە ئێستاوە ئەم یانەیە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆركردووە و لە هەمان كاتدا دەستبەرداری 15 یاریزان بوونە و لە كاتی ئێستادا بڕی زیاتر لە 250 ملیۆن دیناری لە گرێبەستی یاریزانان خەرج كردووە و گەورەترین گرێبەستی یانەكە 22 ملیۆنە.
گرێبەستی یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەمشێوەیە بۆ وەرزی داهاتوو.
1- شكار موحسین (یانەی پێشمەرگەی هەولێرەوە) (22) ملیۆن دینار، 2- كارسازمحەمەد (یانەی سیروانی نوێ) ( 18) ملیۆن دینار، 3- ئارام محەمەد (یانەی سلێمانی) (15) ملیۆن دینار، 4- گۆران كەریم (یانەی سلێمانی)(10) ملیۆن دینار، 5- بیلال سەلیم(یانەی سلێمانی)(10) ملیۆن دینار، 6- عەلی كازم (یانەی دیوانیە) (12) ملیۆن دینار، 7- رێناس قانیع ( تیپی میللی) بەبێ گرێبەستە، 8- شوان عەلی(تیپی میللی) بەبێ گرێبەست.
یاریزانە دوورخراوەكان بریتی بوون لە.
1- سامح رۆستم بۆ یانەی زاخۆ، 2- هەردی نورەدین بۆ یانەی زاخۆ، 3- دارا محەمەد بۆ یانەی نەفەت، 4- سۆران حەسەن، گۆران قادر، بڕیار حمە ساڵح، هاوكارحوسێن، زیا عەبدولحەكیم، سامان ئەحمەد، كامەران سالار بۆ یانەی نەورۆز،5- عەباس سوڵتان بۆ سلێمانی، 6- عەلی ئەحمەد، ئەمجەد وەلی بۆ یانەكانی شاری كەركوك، 7- زیاد عەلی، كارزان عەزیز، سامان جەلال بۆ یانەی سلێمانی،8- عەلی تەحسین بۆ یانەی سیروانی نوێ.
جێگەی باسە گرێبەستی راهێنەر سەردار ساڵح 25 ملیۆن دینارە و وا بڕیارە ئۆردوگایەكی مەشقی لە وڵاتی لوبنان بۆ ماوەی 10 رۆژ ئەنجام بدەن و دوو یاری لەگەڵ یانەكانی عەهد و نەجمە ئەنجام بدەن.
Top