راهێنەری بەرازیل: رۆناڵدینۆ دەكەمە یاریزانێكی سەرەكی

راهێنەری بەرازیل: رۆناڵدینۆ دەكەمە یاریزانێكی سەرەكی
مانۆ مینیزێسی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پەسنی ئاست و توانای رۆناڵدینۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی كرد و گوتی لە ماوەی داهاتوودا ئەو دەكەمە یاریزانی سەرەكی لە پێكهاتەی تیپەكەمدا.
رۆناڵدینۆ كە ماوەیەكی زۆرە لە ریزی هەڵبژاردەی بەرازیل دوورخراوەتەوە، دوێنێ بەشداری لە یاری دۆستانەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و گانادا كرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.
یارییەكە كە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل 1-0 كۆتایی هات، لە چەندین كاتیدا دەركەوتن و درەوشانەوەی رۆناڵدینۆی بەخۆوە بینی.
مینیزیس گوتی رۆناڵدینۆ ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد، هەرچەندە ئەو ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلدا یاری نەكردووە، كەچی ئاستی زۆر بەرز بوو، هەر ئەوەش وادەكات لە ماوەی داهاتوودا زۆر پشت بەو یاریزانە ببەستم.
شیاوی باسە رۆناڵدینۆ ماوەی 9 مانگی تەواوە لەلایەن راهێنەرانی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە بانگهێشتی ریزی ئەو هەڵبژاردەی نەكراوە.
Top