ئارشاڤین: رۆیشتنی نەسری و فابریگاس كارەسات بوو بۆ ئەرسناڵ

ئارشاڤین: رۆیشتنی نەسری و فابریگاس كارەسات بوو بۆ ئەرسناڵ
ئەندرێ ئارشاڤینی یاریزانی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بێئومێدی خۆی لە فرۆشتنی دوو ئەستێرەی یانەكە لە هاوینی ئەمساڵدا دەربڕی و گوتی ئەوەی رووی دا وا بە ئاسانی قەرەبوو ناكرێتەوە.
لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی ئەرسناڵ هەردوو یاریزانی ناوەڕاست سیسك فابریگاس و سەمیر نەسڕی فرۆشتە یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر ستی ئینگلیزی.
ئارشاڤین وێڕای دڵتەنگی بەو كارە ئاشكرای كرد كە یاریزانانی وەك مایكڵ ئەرتێتا و یوسی بنعیون لەوانەیە بتوانن یارمەتی تیپەكە بدەن بۆ هەڵسانەوە سەرپێی خۆی دوای سەرەتای خراپی لە وەرزی ئەمساڵدا.
ئارشاڤین لە لێدوانی بۆ رۆژنامەیەكی رووسی گوتی كاتێك تیپێك لە یەك كاتدا دوو یاریزانی وەك فابریگاس و نەسڕی لە دەست دەدات، ئەوە كارەساتە.
هەروەها گوتی تاكە یاریزان كە بتوانێ شوێنی فابریگاس بگرێتەوە، چاڤی هێرناندێزە و ئەوەش ناكرێ.
Top