سەرۆكی یۆڤنتۆس: دەتوانین ركابەریی میلان و ئینتەر میلان بكەین
سەرۆكی یۆڤنتۆس گوتی ئەمساڵ دەتوانین بە پێچەوانەی پێشبینییەكانەوە نازناوی خولی ئیتاڵی ببەینەوە و میلان و ئینتەر جێبێڵین و ئەو سەرۆكە بیانووی بۆ ئەوە یاریكردنی یانەكەی بوو لە یاریگایەكی نوێی تایبەت بەخۆی و كڕینی چەندین یاریزانی نوێ لەلایەن یانەكەیەوە.
ئانیلی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت گوتی لە ماوەی رابردوودا بە چڕی كارمان كرد و توانایەكی زۆرمان بۆ پەیڕەوكردنی ئەو بەرنامەیە خەرج كرد كە دامان نابوو، ئێستا توانای خۆمان و تیپەكانی تر دەزانین و دڵنیام دەتوانین ركابەرییان بكەین.
سەرۆكی یۆڤنتۆس گوتی كردنەوەی یاریگایەكی نوێ و تایبەت بە یانەكە دەمانخاتە بەردەم سەردەمێكی نوێ و خۆشحاڵم بەوەی بەشدارم لەو سەردەمە نوێیەی یۆڤنتۆسدا.