ئەبیدال لە پاریس داواكراوە
ئەبیدال ئێستا لە دانووستاندایە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی كە لە یانەی بەرشەلۆنەوە نزیكە ئاشكرای كردووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گرێبەستێكی پێشكەشی ئەبیدال كردووە كە نرخەكەی و مووچەكەی بەرزە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو یانە پاریسییەوە بكات.
كێشەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەبیدال و بەرشەلۆنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو یاریزانە داوای نوێكردنەوە بۆ ماوەی 3 ساڵ دەكات، لە كاتێكدا بەرشەلۆنە ئامادەیە بۆ تەنیا یەك ساڵ گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە لەگەڵ هێشتنەوەی ئەگەری نوێكردنەوە بۆ ساڵێكی تریش.