ئەگەری هەیە ئاریان ڕۆبن بۆندەكەی نوێ بكاتەوە
یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی "ئاریان ڕۆبن" خوازیارە لەگەڵ یانەی بایرەن میونخ بەردەوام بێت و بۆندەكەی درێژ بكاتەوە لەگەڵ یانەكەی .
یاریزانی ڕۆبن ڕایگەیاند كە تاوەكو ئێستا هیچ گفتوگۆیەك نەكراوە بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە، بەڵام هەوڵ دەدات لە داهاتوودا بۆند لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە چونكە یانەی بایرەن میونخ بۆ ڕۆبن جێگایەكی ئارامە .
دەستەی كارگێڕی یانەی بایرەن میونخ ڕایانگەیاند كە ئەوانیش ئارەزوو دەكەن بۆندی ڕۆبن نوێ بكەنەوە و ڕایانگەیاند كە بۆندی یاریزانی ناوبراو دوو ساڵی تری ماوە و وتیشیان هەوڵ دەدەن لە چەند ڕۆژی داهاتوو كار لەسەر ئەوە بكەن كە بۆندی یاریزانی هۆڵەندی "ئاریان ڕۆبن" نوێ بكەنەوە .