ئۆزێل ركابەری میسی و رۆناڵدۆیە بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین
ئۆزێل هەفتەی رابردوو لە یاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر نەمسا لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2012 پێشەوایەتی هەڵبژاردەكەی كرد بۆ سەركەوتن بەرەو كۆتاییەكانی ئەو پاڵەوانیەتییە دوای ئەوەی توانی 3 گۆڵ (هاتریك) تۆمار بكات.
ئۆزێل كە بەرەگەز كوردی كوردستانی توركیایە، وەرزی رابردیوو لە یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد و لەو كاتەوە ئاستێكی بەرز لەگەڵ ئەو یانەیەدا پێشكەش دەكات و درەوشانەوەی ئەو بووەتە هۆی ئەوەی ریكاردۆ كاكای ئەستێرەی بەرازیلی لە یانەكە ببێتە یاریزانی یەدەگ.
بەپێی كەناڵەكە ئۆزێل پاڵێوراوێكی بەهێزە بۆ بردنەوەی نازناوەكە و لەم كارەدا ركابەرێتیی هەردوو ئەستێرە لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات.