گالاكسی دەستبەرداری بێكهام نابێت

گالاكسی دەستبەرداری بێكهام نابێت
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئامادە نییە دەستبەرداری دەیڤید بێكهامی ئەستێرەی یانەكەی ببێت.
چەند یانەیەكی ئینگلیزی و لە سەرووی هەموویانەوە كوینز پارك رینجەرز هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ بێكهام دەدات.
بێكهام یاریزانێكی سەرەكیی یانەی گالاكسییە و لەوەتەی ئەو یاریزانە لە ریزی ئەو یانەیەدا یاری دەكات، داهاتە داراییەكانی یانەكە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
بێكهام ساڵی 2007 پەیوەندی بە یانە ئەمەریكییەكەوە كرد و ئێستا كاپتنی ئەو یانەیەیە.
رۆژنامەكە دەڵێ گالاكسی نایەوێ بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و دەیەوێ بۆ 3 ساڵی تر گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
Top