گواردیۆلا: لە خۆبایی بوون سەرەتای شكستە

گواردیۆلا: لە خۆبایی بوون سەرەتای شكستە
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی لەخۆبایی بوون سەرەتای شكستی هەر راهێنەرێكە لە تۆپی پێدا.
گواردیۆلا وێڕای زۆریی دەستكەوت و نازناوەكانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، بە كەسێكی خاكی و خۆنەویست ناسراوە.
پیپ گوتی پێویستە هەموو راهێنەرێكی خاكی بێت و تێبگات سەركەوتنەكانی تەنیا موڵكی خۆی نین بە تەنیا.
زیاتر گوتی هۆكارەكانی سەركەوتنی هەر راهێنەرێك بەبێ تیپێكی بەهێز و هاندەری باش دەستەبەر نابن، من بۆخۆم ئەگەر ئەو هۆكارانە نەبوایە نەمدەتوانی هیچ شتێك بكەم. یاریزانانی بەرشەلۆنە و هاندەران و كارگێڕیی یانەكە زۆر یارمەتییان دام بۆ سەركەوتنەكانم.
Top