سەرۆكوەزیرانی پورتوگال: هاندەرانی ریال مەدرید لە هاندەرانی من زیاترە لە پورتوگال
باسۆس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە پورتوگال كە تایبەت بوو بە هەوڵەكانی حكوومەت بۆ رزگاربوون لە تەنگژەی دارایی گەورە گوتی پورتوگالییەكان دەتوانن زۆر شت بكەن بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان لەو كێشەیە رزگار بكەن.
هەروەها گوتی كاتێك سەیری پورتوگالییەكان دەكەم، دەبینم كە دەتوانن لە زۆر شوێن سەری وڵاتەكەیان بەرز بكەنەوە، ئەوەتا ژمارەیەكی بەرچاوی یاریزانی پورتوگالی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یاری دەكەن كە گەورەترین و باشترین یانەی جیهانە و بەمە سەربەرزین.
زیاتر گوتی ژمارەی هاندەرانی ریال مەدرید لە پورتوگال لە ژمارەی هاندەرانی من زیاترە و ئەمەش مایەی دڵخۆشییە.
لە ریزەكانی یانەی ریال مەدریدا هەریەك لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ریكاردۆ كارفالیۆ، فابیۆ كوێنتراو و كلیپەر پیپێ یاری دەكەن كە هەموویان پورتوگالین.