لە توركیا :دهۆك وچیك سالین یەكسان بوون

لە توركیا :دهۆك وچیك سالین یەكسان بوون
گوڵان:كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا هەردوو یانەی دهۆك و چیك سالینی توركی بە گۆلێك یەكسان بوون.
لەمیانی ئەو كەمپە مەشقیەی یانەی دهۆك لە وڵاتی توركیا ئەنجامی داوە بەمەبەستی باشتر خۆئامادەكردن بۆیارییەكانی قۆناغی شانزەی جامی ئاسیا كەبریارە لە 13ی ئەم مانگە لە وڵاتی ئوردەن بەرامبەر یانەی وەحداتی ئوردەنی ئەنجامی بدات،یانەی دهۆك لە ولاتی توركیا یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری بەرامبەر یانەی چیك سالینی توركی ئەنجامدا،لەم یاریشدا یلانەی دهۆك لە گێمی یەكەمی یارییەكە توانی تاكە گۆڵێ لە رێگای یاریزان ویسام زەكی تۆمار بكات،زۆری پێ نەچوو هەر لەهەمان گێم یاریزان هەمزە ئاریشی توانی گۆڵی یەكسان بوونی یانەی چیك سالینی توركی تۆماربكات .شایەنی باسە یانەی دهۆك بریارە چەند یارییەكی تریش لە درێژەی كەمپە مەشقیەكەی ئەنجامبدات .
Top