هەولێر بەڕەوو مالیزیا بەرێكەوت

هەولێر بەڕەوو مالیزیا بەرێكەوت
گوڵان:كارزان كانەبی
یانەی هەولێر بەمەبەستی باشتر بوونی ئاستی یانەكەی و باشتر خۆئامادەكردنی بۆجامی ئاسیا بەڕەوووڵاتی مالیزیا بەرێكەوت.
رۆژی شەمە شاندی یانەی هەولێر لە رێگەی فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێرەوە و بەڕەوو وڵاتی ئیمارات بەرێكەوت ودواتریش لەوێەوە دەچێتە وڵاتـی مالیزیا بۆئەوەی كەمپێكی مەشقی و ڕاهێنان ئەنجام بدات بۆباشتر خۆئامادەكردنی بۆیارییەكەی 13ی مانگ لە وڵاتی ئەندەنوسیا بەرامبەر یانەی پیرسبۆرای ئەندە نوسی لەم بارەشەوە عومەر مەجید یاریدەردەی ڕاهێنەری یانەی هەولێر بۆسایتی وەرزشی گوڵان گوتی "ئێمە بۆئەوەی بتوانین كەمپێكی باش ئەنجام بدەین مالیزیا كەشەكەی لە وڵاتـی ئەندە نوسیا نزیكە وبۆیە ئەو شوێنەمان هەڵبژاردو یاریزانەكانیشمان لەوپەری ئامادە باشیدان ونزیاری ئەوەمان هەیە بتوانین لەو كەمپە زۆرترین سودی لێ بینین .
Top