لۆف بە سەركەوتنی ئەڵمانیا و هاتریكی یاریزانە كوردەكە دڵخۆشە

لۆف بە سەركەوتنی ئەڵمانیا و هاتریكی یاریزانە كوردەكە دڵخۆشە
یواكیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی بە سەركەوتنی هەڵبژاردەكەی و پەڕینەوە بەرەو یۆرۆی 2012 دەربڕی دوای ئەوەی هەڵبژاردەكەی توانی 6-2 لە هەڵبژاردەی نەمسا بباتەوە.
راهێنەری ئەڵمانیا گوتی خۆشحاڵم بە بردنەوە و سەركەوتن بۆ یۆرۆ و گوێ بەوە نادەم كە هەڵبژاردەكەم 2 گۆڵی لێكراوە.
لە یارییەكەدا كە دوێنێ شەو ئەنجامدرا و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەهۆی ئەو سەركەوتنەوە توانی بگاتە كۆتاییەكانی یۆرۆی 2012 كە هاوینی داهاتوو لە پۆڵەندا و كرواتیا ئەنجام دەدرێت، مەسعوود ئۆزێلی یاریزانی كوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی 3 گۆڵ (هاتریك) تۆمار بكات و رۆڵی گەورەی هەبوو لە سەركەوتنی ئەڵمانیادا.
لۆف دڵخۆشییەكی گەورەی بە سەركەوتنەكە دەربڕی و لەبارەی ئۆزیلەوە گوتی ئەو هەردەم یاریزانێكی یەكلاكەرەوە و گەورەیە، مایەی دڵخۆشی و گەورەییە بۆ ئێمە كە ئۆزێل یاریزانی تیپەكەمانە.
هەروەها گوتی لە یارییەكەدا ئێمە باڵادەست بووین، هەڵبژاردەی نەمسا تەنیا دوو هەلی بۆ رەخسا و 2 گۆڵی تۆمار كرد. گرنگ سەركەوتن و پەڕینەوەیە بەرەو یۆرۆی 2012.
Top