كارفالیۆ بەهۆی بێڕێزییەوە هەڵبژاردەی پورتوگالی بەجێهێشت
رۆژێك بەر لە یاری هەڵبژاردەی پورتوگال لە پاڵاوتنی یۆرۆی 2012 بەرامبەر هەڵبژاردەی قوبرس، كارفالیۆ یەكەی مەشقی هەڵبژاردەكەی بەجێهێشت بێئەوەی راهێنەری هەڵبژاردەكەی لەو كارە ئاگادار بكاتەوە.
رۆژنامەی كۆریرۆی پورتوگالی گوتی كارفالیۆ هەستی كردووە پاولۆ پینتۆی راهێنەری پورتوگال وەك پێویست رێزی لێ ناگرێت، بۆیە ریزی هەڵبژاردەكەی بەجێهێشتوە.
بەپێی رۆژنامەكە كارفالیۆ هەستی كردووە ئەو هەستی رێزێكی زیاترە لەوەی دەستەی كارگێڕیی هەڵبژاردەكە بەرامبەر ئەو دەینوێنێت و هەر ئەوەش وایكردووە ئەو یاریزانە تەمەن 33 ساڵە بەیەكجاری هەڵبژاردەی پورتوگال جێبێڵێت.
كۆریری دەڵێ كارفالیۆ لە یانەی ریال مەدرید رێزی زۆری لێدەگیرێ، بەڵام لە پورتوگال بەو شێوەیە نەبووە، بۆیە وازی هێناوە.