یانەی ئینجی 87 ملیۆن یۆرۆ بە هۆلك دەدات
ماڵپەرەكە بە پشت بە ستن بە سەرچاوە تایبەتەكانی خۆی دەڵێ یانە رووسییەكە دەستەوارەیەكی بە بڕی 87 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەی پۆرتۆ كردووە بۆ دەستهەڵگرتن لە هۆلك.
ماڵپەرەكە دەڵێ كارەكە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا ئەنجام دراوە كە هەفتەی پێشوو وادەكەی كۆتایی هات و هەردوو یانە لەسەر هەموو وردەكارییەكی گواستنەوەی كۆك بوون و لە دوا ساتدا ناكۆكی نێوانیان نەیهێشتووە گواستنەوەكە ئەنجام بدرێت.
بەپێی ئەو ماڵپەڕە ئینجی 87 ملیۆنی داوەتە پۆرتۆ و مووچەی ساڵانەی هۆلك لەو یانەیە 10.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بووە، بەڵام لە دوا ساتدا یانەی پۆرتۆ داوای 90 ملیۆن یۆرۆی كردووە و ئەوەش گرێبەستەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.
یانەی ئینجی لە هاوینی ئەمساڵدا ساموێل ئیتۆی هێرشبەری كامیرۆنیی بە مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ بردە ریزەكانی خۆیەوە.