چێڵسی گرێبه‌ستێكی نوێ پێشكه‌شی مۆدریچ ده‌كات

چێڵسی گرێبه‌ستێكی نوێ پێشكه‌شی مۆدریچ ده‌كات
یانه‌ی چێڵسی سووره‌ له‌سه‌ر كرِینی لۆكا مۆدریچی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام و تا ئێستا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌ و گرێبه‌ستێكی نوێی پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه‌ كردووه‌.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی ئینگلیزی گوتی یانه‌ی چێڵسی چواره‌م ده‌سته‌واره‌ی خۆی بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مۆدریچ پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ برِه‌كه‌ی 40 ملیۆن پاوه‌نده‌.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ چێڵسی سووره‌ له‌سه‌ر هێنانی مۆدریچ بۆ ریزه‌كانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند یاری یه‌كه‌می خۆی له‌ خولی ئینگلیزیدا یانه‌كه‌ له‌ هێڵی ناوه‌رِاستدا كێشه‌ی زۆری تێدا ده‌ركه‌وت.

وێرِای ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌ سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ دانێل لیڤی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتنهام به‌ نیازی هێشتنه‌وه‌ی مۆدریچه‌ له‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی و ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بكاته‌ 80 هه‌زار پاوه‌ند.
Top