جه‌ماوه‌ری تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌ یاریزانانی خوله‌كه‌یان ده‌ڵێن بێ ئابرِوو و نازدار

جه‌ماوه‌ری تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌ یاریزانانی خوله‌كه‌یان ده‌ڵێن بێ ئابرِوو و نازدار
هانده‌رانی یانه‌ به‌شداره‌كانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا هێرشی توندیان كرده‌ سه‌ر یاریزانانی یانه‌كانی ئیتاڵیا و پێیان گوتن ئێوه‌ بێ ئابرِوو و به‌ نازن.

یاریزانانی خولی ئیتاڵیا به‌هۆی رێك نه‌كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی خولی ئیتاڵی له‌باره‌ی مافه‌كانیانه‌وه‌ مانگرتنی خۆیان له‌ یاری یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خولی ئیتاڵی برده‌ سه‌ر كه‌ برِیاربوو دوێنێ شه‌مه‌ ده‌ست پێ بكات.

ئه‌وانه‌ی مانگرتنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ گوتیان مانگرتنه‌كه‌ به‌هۆی نازداری و نارێكیی یاریزانه‌كانه‌وه‌یه‌.
به‌هۆی پلانی سكهه‌ڵگوشینی حكوومه‌تی ئیتاڵیاوه‌ كه‌ هه‌موو دانیشتوویه‌كی ئیتاڵیا، ئه‌وانه‌ی داهاتیان له‌سه‌رووی 90 هه‌زار یۆرۆی ساڵانه‌وه‌یه‌ ناچار ده‌كات 5%ی باج بداته‌ حكوومه‌ت و یاریزانه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و باجه‌ حكوومه‌ت بیدات نه‌ك یاریزانه‌كان.
نارِه‌زاییان ئه‌و مانگرتنه‌ گوتیان بێ ئابرِووییه‌ یاریزانانی خولی ئیتاڵیا ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ له‌ یانه‌كانی ئیتاڵیا وه‌رده‌گرن و رازی نین باج بده‌نه‌ حكوومه‌ت.
Top