گاسپه‌رینی: ئه‌گه‌ر فۆرلان بێته ئینته‌ر ده‌بێته ركابه‌ری میسی و رۆناڵدۆ
ئه‌و راهێنه‌ره خۆشحاڵیی خۆی به نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی دیگۆ فۆرلانی ئۆرۆگوایی بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌ربرِی كه سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن جێگه‌ی ئیتۆ ده‌گرێته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی كه فۆرلان یاری بۆ ده‌كات، رێكه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی فۆرلان ئاشكرا كرد و گوتی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و هێرشبه‌ره ده‌چێته شاری میلانۆی ئیتاڵیا.
گاسپه‌رینی گوتی فۆرلان هێرشبه‌رێكی به ئه‌زموونه و بێگومان یه‌ك له باشترین یاریزانه‌كانی ئێستای ئه‌وروپایه، دڵنیام له ئینته‌ر میلان ده‌توانێ بیسه‌لمێنێ هیچی له میسی و رۆناڵدۆ كه‌متر نییه و ركابه‌ری ئه‌وانه.