ریدناپ: مانچسته‌ر ستی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هێزتره‌

ریدناپ: مانچسته‌ر ستی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هێزتره‌
هاری ریدناپی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی گوتی یانه‌ی مان ستی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هێزتره‌.
تۆتنهام هۆتسپێر ئه‌مرِۆ له‌ میانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی ئینگلیزیدا رووبه‌رِووی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ده‌بێته‌وه‌.
ریدناپ له‌ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را گوتی تیپی مانچسته‌ر ستی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هێزتره‌، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ سه‌یری هێزی هێرشبه‌ری ئه‌م یانه‌یه‌ بكه‌یت، مانچسته‌ر ستی هێڵێكی هێرشبه‌ری خه‌یاڵیی هه‌یه‌ و ئه‌و هێڵه‌ ده‌توانێ به‌سه‌ر هه‌موو به‌رگرییه‌كدا زاڵ بێت. راگرتنیان زه‌حمه‌ته‌، ئه‌و خه‌ونی هه‌موو راهێنه‌رێكه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌بێت.
راهێنه‌ری تۆتنهام زیاتر گوتی له‌ كۆتاییدا مانچسته‌ر ستی ركابه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو نازناوه‌كان ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌ و بۆ چه‌ندین ساڵی تریش ده‌توانێ باشترین یاریزانانی جیهان بباته‌ ریزه‌كانی خۆیه‌وه‌.
Top