له‌ یاری به‌رامبه‌ر ڤیاریالدا به‌رشه‌لۆنه‌ بێ هێڵی به‌رگرییه‌

له‌ یاری به‌رامبه‌ر ڤیاریالدا به‌رشه‌لۆنه‌ بێ هێڵی به‌رگرییه‌
هه‌رچه‌نده‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ته‌ ئه‌و تیپه‌ی راگرتنی زه‌حمه‌ت و ئه‌سته‌م بێت، به‌هۆی هێزی گه‌وره‌ی هێڵی ناوه‌رِاست و پێشه‌وه‌یه‌وه‌، وه‌لێ له‌ یاری سبه‌ی دووشه‌مه‌یدا ئه‌و یانه‌یه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌ هێڵی به‌رگریدا ده‌بێت و نزیكه‌ی هیچ یاریزانێكی به‌رگریكه‌ری یاری ناكات.
ئه‌وه‌ی نوێیه‌ بۆ یارییه‌كه‌ی ڤیاریال كه‌ یاری یه‌كه‌می به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ له‌ وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانی، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جیا له‌ پیكێ و پۆیۆل به‌هۆی پێكانه‌وه‌، ئه‌دریانۆ كۆریای به‌رازیلی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ و دانی ئه‌لڤێس به‌هۆی سزای راگرتنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵسوكه‌وتی ناوه‌رزشیدا یاری ناكه‌ن و جیا له‌مانیش ماكسوێل پێكانی درێژخایه‌نی هه‌یه‌.
پێشبینی ده‌كرێ له‌ یارییه‌كه‌دا پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ ماسكیرانۆ و ئیریك ئه‌بیدال بخاته‌ دڵی به‌رگرییه‌وه‌ و دوو یاریزانی لاوی ریزی دووه‌می یانه‌كه‌ی له‌ باڵه‌كانی به‌رگریدا یاری پێ بكات.
Top