زیكۆ گه‌یشته هه‌ولێر
له لێدوانێكیدا راهێنه‌ری به‌رازیلی زیكۆ گوتی: زۆر خۆشحاڵم به گه‌یشتنم بۆ شاری هه‌ولێر و هه‌ست به خۆشیه‌كی زۆر ده‌كه‌م، چونكه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌كانی ئاسیا و خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی به توانایه له‌م كیشوره و هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م هه‌ڵبژارده‌ی بهگهینمه جامی جیهانی 2014 له به‌رازیل.
له كۆتایی قسه‌كانیدا به پێكه‌نینه‌وه زیكو گوتی: ئێستا هه‌ست به ماندوو بوونێكی زۆر ده‌كه‌م، چونكه زیاتر له 20 كاتژمێر له نێو فرۆكه بوویمه تا گه‌یشتمه شاری هه‌ولێر.
دواتر عه‌بدولخالق مه‌سعود جێگری یه‌كه‌می یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق گوتی: هه‌ست به خۆشیه‌كی زۆر ده‌كه‌ین به گه‌یشتنی راهێنه‌ی به‌ناوبانگی به‌رازیلی زیكۆ بۆ شاری هه‌ولێر و زۆر سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه هاووكار بووینه بۆ مۆركردنی ئه‌م گرێبه‌سته و په‌نا به خوا به ماندووبونی ئه‌م راهێنه‌ره و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بۆ جاری دووه‌م ده‌گه‌ینه جامی جیهانی 2014 له به‌رازیل.
دواتر زیكۆ به یاوه‌ری راهێنه‌ری لێهاتووی جه‌سته‌یی سانتانا، كه ئه‌ویش به‌رازیلیه رووی له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كرد له شاری هه‌ولێر.
وا برِیار بوو ئیدۆی برای راهێنه‌ر زیكۆ به هه‌مان شێوه بگاته شاری هه‌ولێر، به‌ڵام گه‌شتی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا و وا برِیاره ئیدۆ وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر كار بكات له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.