رۆبن: ته‌نیا بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماده‌م بایرن میونشن جێ بێڵم

رۆبن: ته‌نیا بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماده‌م بایرن میونشن جێ بێڵم
ئاریان رۆبنی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی گوتی ته‌نیا كاتێك ریزی یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ جێده‌هێڵم كه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ داوام بكات.

رۆبن له‌ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسانی ئه‌ڵمانیا گوتی مه‌رج نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید یاریم كردووه‌ نه‌توانم بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ یاری بكه‌م.
رۆبن كه‌ هاوینی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا دووه‌می مۆندیالی باشووری ئه‌فه‌ریقای به‌ده‌ست هێنا گوتی به‌ر له‌ دوو ساڵ ئاماده‌بووم یاری بۆ هه‌موو تیپێك بكه‌م، به‌ڵام ئێستا نا. ئه‌گه‌ر سه‌یری دۆخ و ئاستی یاریكردنی خۆم بكه‌م، تاكه‌ تیپێك ناچارم بكات واز له‌ بایرن میونشن بێنم بۆی یاریكردنه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌، چوونه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ من.
رۆبن دووپاتی كرده‌وه‌ پێشبینی ئه‌وه‌م بۆ مه‌كه‌ن بچمه‌ به‌رشه‌لۆنه‌، من لێره‌ له‌ بایرن میونشن دڵخۆش و بێ كێشه‌م، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ من حه‌زم له‌ چوونه‌ به‌رشه‌لۆنه‌یه‌.
Top