نه‌سری: گرێبه‌ست نه‌كردنی ئه‌رسناڵ له‌گه‌ڵ یاریزانی نوێ هۆكاری رۆیشتنم بوو له‌و یانه‌یه
نه‌سری كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌رسناڵه‌وه چووه مان ستی له لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی گوتی له ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه من دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ ده‌كه‌م بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ، من چاوه‌رِێم ده‌كرد بزانم یانه‌كه‌م كێ ده‌كرِێت، كه‌چی كات گه‌یشته مانگی یۆنیۆ و گوێم له هیچ هه‌وڵێك نه‌بوو بۆ هێنانی یاریزانی نوێ و نه‌مبینی هیچ شتێك كرابێت له‌وباره‌یه‌وه، له‌به‌رئه‌وه برِیارمدا برِۆم، چونكه پێویسته هه‌لی باش بقۆزیته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی پێم وایه له مانچسته‌ر ستی هه‌لی زیاترم بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان له ئه‌رسناڵ هه‌یه.