پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆبی براینت ده‌كات

پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆبی براینت ده‌كات
وته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌تی سان دیگۆی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد كۆبی براینتی ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواكراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ لێی دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌ و تۆمه‌تباری كردووه‌ به‌وه‌ی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ری.

وته‌بێژه‌كه‌ گوتی براینت چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كڵێسا بووه‌ و كه‌سێك وێنه‌ی ئه‌وی به‌ مۆبایله‌كه‌ی گرتووه‌ و براینت به‌و كاره‌ توورِه‌ بووه‌ و مۆبایله‌كه‌ی له‌ وێنه‌گره‌كه‌ سه‌ندووه‌.

پۆلیس گوتی سكاڵاكه‌ره‌كه‌ گوتویه‌تی له‌ كاتی لێسه‌ندنی مۆبایله‌كه‌دا براینت ده‌موچاوی سكاڵاكه‌ره‌كه‌ی بریندار كردووه‌.
پارێزه‌ری براینت گوتی ئه‌و ئاگای له‌ سكاڵاكه‌ی سه‌ری هه‌یه‌ و ئاماده‌یه‌ له‌به‌رده‌م دادگادا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌ خۆی بكات.
Top