دیگۆ فۆرلان دەچێتە ئینتەر میلان

دیگۆ فۆرلان دەچێتە ئینتەر میلان
دیگۆ فۆرلانی ئۆرۆگوایی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان گەیشتە رێكەوتن بۆ چوونە ریزی ئەو یانەیە و گواستنەوەی فۆرلان لە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە تەنیا هەندێك وردەكاری ماوە.
سەرچاوە نزیكەكان لە دانووستانەكانی نێوان ئینتەر و فۆرلان ئاشكرایان كردووە دەستەوارەكە لە كۆتایی نزیكە دوای ئەوەی هەردوولا دانووستانی چڕیان لەبارەی گواستنەوەكەوە ئەنجام دا.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە دەستەوارەكە تەنیا 5 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی ئینتەر میلان دەكەوێت.
فۆرلان دەبێتە جێگرەوەی ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی كە سەرەتای ئەم هەفتەیە پەیوەندی بە یانەی ئینجی رووسییەوە كرد بە مووچەی ساڵانەی 20.5 ملیۆن یۆرۆ.
Top