كاسیاس: تۆپی پێی ئیسپانی بەرەو بێسەروبەرەیی دەڕوات

كاسیاس: تۆپی پێی ئیسپانی بەرەو بێسەروبەرەیی دەڕوات
ئیكەر كاسیاسی گۆڵچی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید گوتی ترسم لەوە هەیە بێسەروبەرەیی باڵ بەسەر تۆپی پێی ئیسپانیدا بكێشێت بەهۆی رووداوەكانی ماوەی رابردووی خولەكەوە.
كاسیاس گوتی دڵتەنگم بەوەی ئێستا لە تۆپی پێی ئیسپانیدا روودەدات و دڵنیام لەوەی ئەگەر چارەسەر نەكرێت بەرەو خراپتر دەچێت.
كاسیاس زیاتر گوتی پشێوی دەبێتە بەشێك لە تۆپی پێی ئیسپانی ئەگەر یاریزانان نەگەنە چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ كێشەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی یانەكانیاندا.
گۆڵچییەكەی ریال مەدرید زیاتر گوتی تێناگەم چۆن یانەكان رێگە بەخۆیان دەدەن مووچەی یاریزانەكانیان نەدەن، ئەمە كارێكی مایەی داخە و پێویستە بە زووترین كات كۆتایی بێت.
یارییەكانی هەفتەی یەكەم و دووەمی خولی پلە یەك و دووی ئیسپانیا بەهۆی مانگرتنی یاریزانانی خولەكەوە دواخراوە، ئەمەش لەبەرئەوەی كۆی 200 یاریزانی بەشدار لە خولی پلە یەك و دووی ئیسپانیا تا ئێستا مووچەی چەند مانگێكیان وەرنەگرتووە كە كۆی پارەی نەدراو خۆی لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەدات.
Top