پیكێ سێ هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە
یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی "جێرارد پیكێ" بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان و مەشقەكانی یانەی بەرشەلۆنە دوور دەكەوێتەوە .
پیكێ ئەمڕۆ لە مەشقەكانی لەگەڵ یانەكەی تووشی پێكان هات و نەیتوانی لە مەشقەكانی بەردەوام بێت و پزیشكەكانی یاریزانی ناوبراو ڕایانگەیاندووە كە پیكێ بۆ ماوەی سێ هەفتەی تر دەگەڕێـەوە نێو یاریگاكان و پزیشكەكانی ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر هاتوو یاریزان پیكێ لەم ماوەی بۆی داندراوە بەشێوەیەكی باش چاك نەبووەوە ئەو كاتە ماوەی پشووەكەی زیاد دەكەن و چارەسەری زیاتری دەكەن .
جێگای ئاماژەیە پیكێ بەر لە یاری یەكەمی یانەكەی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید لە جمی سوپەری ئیسپانیا تووشی پێكان هاتبوو بەشێوەیەكی باش چاك نەبووەوە ئەو كاتەی ڕأهێنەری یانەكەیان "پیپ گواردیۆلا" بەشداری پێكرد .
یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی جێرارد پیکی بە هۆی پێکانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگایەکان دوور دەکەوێتەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی بەرشلۆنە بڵاویکردۆتەوە، کەوا یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی جێرارد پیکی بە هۆی پێکانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگایەکان دووردەکەوێتەوە.
یاریزانی ئیسپانی پیکی ئەمرۆ لە مەشقەکانی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا تووشی پێکان هات