نەسڕی چووە مانچستەر ستی

نەسڕی چووە مانچستەر ستی
هەردوو یانەی ئەرسناڵ و مانچستەر ستی لەسەر گواستنەوەی سەمیر نەسڕی بۆ ریزی یانەكەی شاری مانچستەر رێكەوتن.
یانەی ئەرسناڵ دوێنێ ئێوارە ئاشكرای كرد لەگەڵ یانەی مان ستی گەیشتووەتە رێكەوتنی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی سەمیری نەسڕی پلەی مەیكەری فەرەنسی یانەكە.
ئەرسناڵ لەسەر ماڵپەری خۆی ئاشكرای كرد كە ئەرسناڵ دەستبەرداری نەسڕی بووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی مان ستییەوە بكات.
هەروەها ئاشكرای كردووە نەسڕی لە پێكهاتەی یانەكەدا نابێت كە ئەمڕۆ دەچێتە ئیتاڵیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئۆدینێزی لە چوارچێوەی پاڵاوتنەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ئەو یاریزانە دەچێتە شاری مانچستەر بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.
سەرچاوەكان دەڵێن هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی نەسڕی بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند رێكەوتوون.
Top