هەڵبژاردەی عێراق لە هەولێر دەستی بە مەشقەكانی كرد

هەڵبژاردەی عێراق لە هەولێر دەستی بە مەشقەكانی كرد
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق كۆبوونەوە و دەست پێكردنی مەشقەكانی خۆی بۆ ئامادەسازیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆگەندا دەست پێكرد.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكە كە لەلایەن كازم روبەیعییەوە سەرپەرشتی دەكرێن هەموویان لە خولی ناوخۆی عێراق یاری دەكەن جگە لە نەشئەت ئەكرەم كە لە خولی قەتەر یاری دەكات.
پێشبینی دەكرێ نوور سەبری گۆڵچی پێشووی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە مەشقەكانی هەڵبژاردەكەوە بكات.
هەڵبژاردەی عێراق رۆژی هەینی داهاتوو لەسەر یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری یارییەكی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆگەندا ئەنجام دەدات و پێشبینی دەكرێ لەو یارییەدا زیكۆی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراقیش ئامادەبێت كە بڕیارە پێنجشەمە گرێبەستەكەی ئیمزا بكات.
Top