ئینتەر میلان هیگوانی دەوێت
ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند كە یانەی ئینتەر میلان هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی یاریزانی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید "گۆنزالۆ هیگواین" بیگوازێتەوە ڕیزی یانەكەیان بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە یانەكەیان یاری بكات .
یانەی ئینتەر میلان ڕایگەیاندووە ئەگەر هیگواین پەیوەندی بكات بە یانەكەمان بۆند مۆر بكات لەگەڵمان ئەو كاتە مووچەی ساڵانەی دەكرێت بە 5 ملیۆن یۆڕۆ .
یانەی ئینتەر میلان داوای زۆر لە یاریزانانی هێرشبەری كردووە ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئیتۆ یانەكەی جێهێشتووە سەرۆكی ئینتەر میلان دەیەوێت جێگای ئیتۆ بە یاریزانێكی ئاست بەرز پڕ بكاتەوە چونكە ئیتۆ ئاستی زۆر بەرز بوو لە یانەی ئینتەر میلان .