بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یاری شەترەنج، بە ئامادبوونی پشتیوان سادق ئـــــەنـــدامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئازاد سابیر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی كوردستان ژمارەیەكی زۆری ئارەزوومەندی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر لە هوتێلی چوارچرا پەیمانگای كابا پلانكا بۆفێر بوونی یاری شەترەنج بۆماوەی سێ رۆژ هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی شەترەنجی كراوە بۆ یاریزانانی كوڕ و كچی شاری هەولێر، بە سیستەمی سویسیری بە حەفت جەولە بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكانیش یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد. لەم بارەشەوە دیار حەمە ساڵح ناوبژیوانی یارییەكان لەمبارەیەوە گوتی «لەم خولە 42یاریزان بەشداریان كردبوو لە هەردوو ڕەگەز، ماوەی خولەكە سێ رۆژی خایاند و ئاستی یاریزانانی بەشداربوو زۆر بەرز بوو لە ماوەی حەفت جەولەكە ئەم پاڵەوانێتییەش پەیمانگای كابا پلانكا ئەنجامی دابوو وەكو بەرنامەی كاری خۆی كە زیاتر ئەو پەیمانگایە مەبەستیان خزمەتكردنی ئەو یارییە لە كوردستان بەتایبەتی شاری هەولێر .ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
1-ئارپاك وریا 6.5خاڵ
2-كاردۆ ئاكۆ 5.5خاڵ
3-نوح عەلی حوسێن 5.5خاڵ
شایەنی باسە ئەم پاڵەوانێتییلە لە لایەن هەریەك لە ناوبژیوانان (دیار حەمە ساڵح،عەبدول عەزیز ئەسوەد، عەلی عەبدوڵڵا، دڵزارحمە ساڵح) بەڕێوە چوو، لە كۆتایشد خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانە سەركەتووەكان دابەشكرا.