لە شاری سلێمانی كۆتایی هات بە یارییەكانی خولی بالەی نایابی یانەكانی كوردستان،لە هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی یاری یەكلایكەرەوە یاری بالەی نایابی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وشەقلاوە بەڕێوە چوو، بەر لە یارییەكە یانەی پێشمەرگە تەنیا بە سەركەوتن لەم یارییە بە پاڵەوانی خولەكە دەست نیشان دەكرا،لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، یارییەكەش بە ئەنجامی 3-0گێم لە شەقلاوەی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولی نایابی وەرزی 2010-2011،یانەی هەولێر یش پلەی دووەمی بەدەست هێناو شەقلاوەش پلەی سێ یەمی خولەكەی بەركەوت،لەم بارەشەوە مامۆستا سەلاح كانەبی ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆفایلی وەرزشی گوڵان وتی «ئێمە لە خولی ئەمساڵ توانیمان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین لە تەواوی یارییەكان،لە دوایین یاری پێش كۆتایی توانیمان لە نێو یاریگەی هەولێر لە یانەی هەولێر ببەینەوە ئەوەش وای كرد ئێمە زیاتر لە نازناوەكە نزیك ببینەوە، سوپاش بۆخوای گەورەش لە یانەی شەقڵاوەمان بردەوە، بووینە پاڵەوانی خولەكە سوپاسی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەكەمان دەكەین كە لەگشت یارییەكان هاوكاری یەكتری بوون ئەوەش بوو بەهۆی ئەو ئەنجامە باشە كە نازناوی خۆلی نایابی كوردستانمان بەدەست هێنا.