گــانـزۆ خەون بە ریال مەدریدەوە دەبینێت
گانزۆ كەئێستا تەمەنی 22 ساڵە گوتی: سەبارەت بە خۆم یاریكردن بۆ یانەی ریال مەدرید لە داهاتوودا خەونێكە و هیوادارم بێتە دی چونكە من هاندەری ریال مەدریدم.
دەربارەی یاریزان نیمار داسیلڤا گانزۆ گوتی: ئەگەر هاتە یانەی ریال مەدرید ئەوە هاندەران خۆشیان دەوێت چونكە یاریزانێكی لێهاتووە و لەگەڵ شێوازی یاریكردنی ریال دەگونجێت.
شایانی باسە یاریزان گانزۆ لەلایەن چەندین یانەوە داواكراوە وەك ئەی سی میلان و پاریس سان جێرمان بەڵام یانەی سانتۆس دەستبەرداری نابێت تا دوای یارییەكانی مۆندیالی یانەكان لە كۆتایی ساڵی 2011.